شاندەکان سبەی دەگەن

بەغدا میوانداری کۆبوونەوەی پەڕلەمانەکانی ئاسیا دەکات

964+
ئەحمەد مستەفا

شەممەی داهاتوو بەغدای پایتەخت میوانداری کۆبوونەوەی لیژنەی هەمیشەیی کاروباری سیاسی ئەنجومەنی پەڕلەمانەکانی ئاسیا دەکات، کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و شاندی 13 وڵات بەشداری دەکەن.

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.1.2025 بڵاوکراوەتەوە، بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندووە، کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی ئاسیا کە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، پەیوەندی بە لیژنەی هەمیشەیی پەیوەندیدار بە کاروباری سیاسی پەرلەمانەکانەوە هەیە.

شاندەکان، تاوتوێی ئەو پرسە بەپەلانەی دەکەن، کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و گۆڕەپانی ناوچەیی و تایبەت عەرەبی روویانداوە، هەندێک رێکار دەگیرێنەبەر، کە دەخرێنە بەردەم کۆنفرانسی گشتی بۆ ئەوەی وەک بڕیارنامە پەسەند بکرێت.

کارنامەی کۆبوونەوەکە ئەمانە دەبن؛ راپۆرتی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی پەرلەمانی ئاسیا، هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەکان و راپۆرتدەری لیژنەی کاروباری سیاسی، گفتوگۆی گشتی لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەکان، کۆبوونەوەی مەکتەبی جێبەجێکاری کۆمیتە، کۆبوونەوەی کۆمیتەی فەڵەستین و کۆبوونەوەی گروپەکانی کرداری.

لە کۆبوونەوەکەدا شاندەکانی: روسیا، تورکیا، ئێران، ئەندەنوسیا، پاکستان، فەڵەستین، ئازەربایجان، قەتەر، ئیمارات، کەمبۆدیا، قوبرس، سعودیە، بەحرەین، و شاندی سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی پەرلەمانی ئاسیا بەشداردەبن، کە بڕیارە سبەی هەینی بگەنە بەغدا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌: جوانترین شت كه‌ له‌ 2024 روویدا رز...

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌: جوانترین شت كه‌ له‌ 2024 روویدا رزگاركردنی سوریا بوو

سودانی چی بە بریندارانی شەڕی غەزە دەڵێت؟

سودانی چی بە بریندارانی شەڕی غەزە دەڵێت؟

عێراق: نەوتمان بۆ سوریا نەناردووە تا رایبگرین

عێراق: نەوتمان بۆ سوریا نەناردووە تا رایبگرین