تیمەکانی کارەبا چاکیان کردەوە

بەهۆی چاندنی نەماوەوە کێبڵی روناکی شەقامەکانی دوکان بڕابوون

964+

توانا نەقی

بەهۆی چاندنی نەمام لە شەقامی سەرەکی دوکان – سلێمانی بەشێک لە کێبڵەکانی ژێر زەوی رووناکی شەقامەکە زیانیان بەرکەوتبوو تواناروە چارەسەری بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکان بڵاویکردەوە، چاندنی ئەو نەمامانە بووە هۆی پچڕانی کارەبای رووناکی سەر شەقامەکە و بەڵام دواتر لەلایەن تیمەکانیانەوە توانراوە چارەسەری بکەن.

دەشڵێت،  توانراوە کەم و کوڕی و کێشەکان چارەسەر بکرێن و کارەبا بگەڕێندرێتەوە بۆ سەرجەم ستوونی رووناکیەکان.

کێبڵی ستوونی رووناککەرەوەکان لەژێر زەویدایە کاتێک زەویەکەیان چالکردووە و نەمامەکانیان چاندوە چەن کەیبڵێک بچڕاوە و کارەبای ستوونەکان نەماوە.

هەڵمەتی چاککردن و گۆڕینی محاویلە و کێبڵ و ستوونەکان دە...

هەڵمەتی چاککردن و گۆڕینی محاویلە و کێبڵ و ستوونەکان دەستیپێکرد