• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

هەواڵەکان

تۆماركردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەولێر روو لە زیادبوونە و مەترسی لەسەر زەوی فەرمانبەرانی گەرمیان هەیە

+964

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەكەلی لە هەولێر، ئاشكرای دەكات ژمارەی تۆماركردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەولێر روو لە زیادبوونە، بەڵام ئەوەش دەڵێت، ئەوانەی تۆمار دەكرێن، بەشێكیان خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن.

ئاماری تۆماركردنی شێرپەنجە لە هەولێر روو لەزیادبوونە

ئاماری تۆماركردنی شێرپەنجە لە هەولێر روو لەزیادبوونە

هەواڵی زۆربوونی تووشبووانی شێرپەنجە ناخۆش و ترسناكە، بەڵام بە هەواڵێكی خۆشیشتان پێ بڵێم، ماوەی دوو ساڵە هیچ تووشبوویەكی تالاسیمیا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی تۆمار نەكراوە.

لە سلێمانى دوو ساڵە هیچ تووشبوویەکى تالاسیمیا تۆمار نە...

لە سلێمانى دوو ساڵە هیچ تووشبوویەکى تالاسیمیا تۆمار نەکراوە

كێشەی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان لە سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان وا بە ئاسانی كۆتایی نایەت و ئەوەتا گرتن و زیندانیكردنیشی بەسەردا هات.

بۆچى ژمارەیەک خاوەنى ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا دەستگیرکران؟

بۆچى ژمارەیەک خاوەنى ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا دەستگیرکران؟

دوو پارچە زەوی لە كەلار بۆ دابەشكردن بەسەر فەرمانبەران دیاریی كراوە و فەرمانبەرانی چاوەڕێی ئەوەن كارتی زەوییەكانیان وەربگرن، بەڵام ئێستا ترسیان هەیە لە قەل و لە كۆتریش ببن، بەڵام چۆن؟

فەرمانبەرانی کەلار ترسیان ھەیە ئەو زەوییانەی بۆیان دی�...

فەرمانبەرانی کەلار ترسیان ھەیە ئەو زەوییانەی بۆیان دیاریکراوە درابێت بە وەبەرھێنەران

“هۆڵی پرسەکەی سۆران لەلایەن چوار مێردمنداڵەوە سووتێنراوە”

چوار مێردمنداڵ لەسەر سووتاندنی هۆڵی بۆنەکانی شەهید شەوکەت دەستگیر کران - وێنە: پۆلیسی سۆران

هەر چواریان دەستگیر کران

“هۆڵی پرسەکەی سۆران لەلایەن چوار مێردمنداڵەوە سووتێنراوە”

964+

شۆڕش قادری

پۆلسی سۆران رایگەیاند، هۆڵی پرسەکەی سۆران لەلایەن چوار مێردمنداڵەوە سووتێنراوە و هەر چواریان دەستگیر کراون.

بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلسی سۆران، “دوای ئەوەی لە رێی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران هێلی گەرمی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران ئاگادار کراونەتەوە کە کاتژمێر 4ـی ئێوارەی رۆژی 26.4.2025 ئاگر لەهۆڵی بۆنەکانی شەهید شەوکەت لە سۆران بەردراوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران بە وردی بەدواداچوون بۆ کەیسەکە کراوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەرێگەی وەرگرتنی زانیاری، بەسوود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری لە ماوەیەکی کورتدا، توانراوە بکەری ئاگرەکە دەست نیشان بکەن کە پێکهاتوون لە چوار مێردمنداڵ و دەستگیر کراون.

پۆلیسی سۆران راشیگەیاندووە، ئەو چوار مێردمنداڵە هەڵسابوون بە ئاگر بەردان لە هۆڵەکە و بەهۆیەوە بەشێکی هۆڵەکە سووتاوە، تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەدا ناو و رایانگەیاندووە کە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان داوە بۆ ئەوەی تەشەنە نەکات، بەڵام تازە کار لەکار ترازاوە و لەدەستیان دەرچووە.

لە ئێستادا هەر چوار تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر لە بنکەی پۆلیسی نەوجەوانان راگیراون بەپێی مادەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی.

دوێنێ، رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، ئاگادار کراونەتەوە لەوەی کە  ئاگر لە هۆلی پرسەی شەوکەت شێخ یەزدین، گەڕەکی ڕاپەرین لە قەزای ناوەندی سۆران کەوتووەتەوە، دواتر تیمێکی ئاگر کوژێنەوەی بنکەی بەرگری شارستانی سۆران و تیمی رزگارکردن دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە و توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە و زیانەکان کەمتر بکەنەوە.

هۆڵی پرسەی شەوکەت شێخ یەزدین لە سۆران سووتێنرا

هۆڵی پرسەی شەوکەت شێخ یەزدین لە سۆران سووتێنرا