دار و بەرد و تەقەى تێکەوت
خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و پۆلیسى چالاکییە مەدەنییەکان رووبەڕووى یەکترى بوونەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لە گردبوونەوە و خۆپیشاندانى خاوەنى ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، گرژى و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیسى چالاکییە مەدەنییەکان و خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان روویدا.
پۆلیس بە دار و تەقەى هەوایى، بڵاوى بە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان کرد
لە پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆوە، ژمارەیەکى زۆرى خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە بەردەم بیناى پارێزگاى سلێمانى گردبوونەوە و دواتر رێگاى سەرەکیى بەردەم پارێزگایان داخست.
بۆ کردنەوەى رێگاکە، رووبەڕووبوونەوەى نێوان پۆلیسى چالاکە مەدەنییەکان و خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان روویدا، کە تێیدا پۆلیس دار و تەقەى هەوایى و گازى فرمێسکڕێژى بەکارهێنا و خۆپیشاندەرانیش بە بەرد وەڵامیان دانەوە.
ئێستا رێگاکە کراوەتەوە و خۆپیشاندانەکە بڵاوەى پێکراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح