له زکماك نابینا نه‌بووه و لێره چیرۆكه‌كه‌ى بزانه
بانگبێژه نابیناكه‌ى گوندى قوبه رێگایه‌كى تایبه‌تیان بۆ هاتوچۆكردن بۆ دروستكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكی سنوورى قه‌زاى هه‌ریر بانگبێژێك نابینایه زیاتر له 14 ساڵه له مزگه‌وتى گونده‌كه كارى بانگبێژى ده‌كات، گوندنشینه‌كان رێگایه‌كی تایبه‌تیان بۆ دروستكردووه بۆئه‌وه‌ى به‌سه‌لامه‌تى هاتوچۆى مزگه‌وتى پێدابكات.
مامۆستا جه‌لال غه‌فور ناسراو به (سه‌یدا) خه‌ڵكی سنوورى هه‌ولێره به‌ڵام به‌هۆى بانگبێژییه‌كه‌یه‌وه له گوندى قوبه ده‌ژیت خاووخێزانیشی هه‌یه و خاوه‌نى منداڵێكیشه.
سه‌یدا، به 964ـى وت، ماوه‌ى نزیكه‌ى حه‌وت ساڵه ئه‌و رێگا تایبه‌ته‌یان به بلۆك بۆ دروستكردووه، بلۆكه‌كانیان بۆ دابین كردوون و ئه‌ویش خۆی به‌شێكی رێگاكه‌ى دروستكردووه.
وتیشی “له‌وه‌ته‌ى رێگاكه دروستكراوه به سه‌لامه‌تى و به‌بێ كێشه هاتوچۆى مزگه‌وت ده‌كه‌م و كارى بانگبێژى بۆ گونده‌كه ده‌كه‌م”.
رێگاكه له‌شێوه‌ى جۆگه‌ڵه‌یه‌ك دروستكراوه، ناوه‌ڕاسته‌كه‌ى نزمتره له‌لاكانى بۆئه‌وه‌ى كه هاتوچۆى به‌سه‌ردا كرد لێوارى بلۆكه به‌رزبووه‌وه‌كان بكاته سنوورى رۆیشتنى خۆى و ئاماژه به‌وه ده‌كات “پێشتر به گۆچانێكه‌وه هاتوچۆم ده‌كرد ، به‌ڵام به‌هۆى شێوازى رێگا دروستكراوه‌كه زۆرجاران گۆچانیش به‌كر ناهێنم”.
چیرۆكى نابینابوونى سه‌یدا له زكماكییه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1970، كه به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه چاوه‌كانى له‌ده‌ستداوه.
سه‌یدا ده‌ڵێت “له 27.7.1970 ئه‌وكات ته‌مه‌نم حه‌وت ساڵان بوو له‌گه‌ڵ براكه‌م له گوندى دیده‌وانى ده‌شتى هه‌ولێر له‌ناو ره‌بیه‌یه‌كى كۆنى سه‌ربازی ده‌ستكارى ته‌قه‌مه‌نیان كردووه و یه‌كێك له ته‌قه‌مه‌نییه‌كان پێیان ته‌قیوه‌ته‌وه، براكه‌م ده‌ستێكى له‌ده‌ستدا و منیش هه‌ردوو چاوه‌كانم”.
گله‌ییش ده‌كات كه به‌هۆى شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه وایان به‌سه‌ر هاتووه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچیان بۆى نه‌كردووه.
جه‌لال غه‌فور وه‌كخۆى ده‌ڵێت، ماوه‌ى 14 ساڵ و دوو مانگ و نۆ رۆژه له گوندى قوبه وه‌زیفه‌ى بانگبێژى مزگه‌وت ده‌كات و هه‌موو خه‌ڵكی ئاواییه‌كه‌ش لێی رازین، ئه‌و رێگا 250 مه‌تریه‌شی كه بۆى دروستكراوه به‌هۆى خۆشه‌ویستی خۆیه‌تى له‌لایه‌ن گوندنشینان و ده‌ڵێت “تا له‌و گونده بمێنم خزمه‌تیان ده‌كه‌م”.