دیمهىنێكى دوكه‌ڵه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى و دوودیمهنهكهى دیكه‌ش سه‌ردانى ته‌ندروستى هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ن بۆ شوێنه‌كه.. وێنه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كه و ته‌ندروستى هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ى ژینگه وه‌رگیراون.
"دوكه‌ڵه‌كه هی سووتاندنى پاشماوه پزیشكییه‌كان نه‌بوو"
دوكه‌ڵه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى هەولێر دوو لایەن و وەزارەتێکی هێنایه سه‌رخه‌ت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڵاوبوونه‌وه‌ى دوكه‌ڵ له نه‌خۆشخانه‌ى رزگاى هه‌ولێر، چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار هاتنه ده‌نگ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى روونكردنه‌وه‌ى دا، ته‌ندروستى هه‌ولێر لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر كرد، ژینگه‌ى هه‌ولێریش چاره‌سه‌ره‌كه‌ى دۆزییه‌وه.
دیمه‌نى دوكه‌ڵه‌كه‌ى ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له‌رێگه‌ى گرته‌ڤیدیۆیه‌كه‌وه دوێنێ یه‌كشه‌ممه، بڵاوكراببوه‌وه، هه‌ر زوو د.سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی روونكردنه‌وه‌یكی له‌سه‌ر دوكه‌ڵه‌كه بڵاوكرده‌وه و هۆكاره‌كه‌ى بۆ دەرهاویشتەی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە (بۆیلەر)ـی نەخۆشخانەکە گه‌ڕانده‌وه، بۆ بۆ ماوەیەکی کاتییه‌و، وتیشی “لەسەر راسپاردەی بەڕێز وەزیری تەندروستی، لیژنەیەکی تەکنیکی پسپۆڕی پێکهاتووە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکان و چارەسەرکردنی خێرا و دووبارەنەبوونەوەی ئەم دیاردەیە”.
د. دلۆڤان محه‌مه‌د فاتیح، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، به‌مه‌به‌ستى بەدوداچوون بۆ ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووه‌ته‌وە، ئه‌مڕۆ سەردانی نەخۆشخانەی رزگاری کرد، لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی ئەندازیاری هاوبەش کۆبۆوە و سەرانی شوێنەکەشی کرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى د. دلۆڤان بڵاویكردووه‌ته‌وه، دەرکەوت کە ئەو دووکەڵە هۆکارەکەی یەکێک لە بۆیلەرەکانی نەخۆشخانە بووە و هەندێکجار دوای ئۆتۆماتیک دەستکردنەوەی بەکار دووکەڵێک دروست دەکات.
تیمی ئەندازیاریشی راسپارد ووردتر بەدوداچوون بۆ ئه‌م كێشه‌یه بكرێت بۆئه‌وه‌ى گرفتی لەم جۆرە دووبارە نەبێتەوە.
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێریش لایه‌نێكی دیكه بوو، سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى كرد كه دوكه‌ڵى لێ هه‌ڵساوه.
دڵشادحسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌كه به 964ـى راگه‌یاند، له‌سه‌ر داواى ته‌ندروستى لیژنه‌یه‌كیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كه نارد‌و چاره‌سه‌رى دووكه‌ڵه‌كه‌یان دۆزییه‌وه.
وتیشی “له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌مان چه‌ند شاره‌زایه‌كی كۆمپانیایه‌كیش چووبوون بۆ ده‌ستنیانكردنى هۆكارى دووكه‌ڵكردنه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى”.
ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه ئه‌و شوێنه‌ى دووكه‌ڵى لێ به‌رزبوبووه‌وه شوێنى سووتاندنى پاشماوه پزیشكییه‌كان (محرق)ـه بووبێت، به‌ڵكو ئامێرێكی گەرمکەرەوە بووه و كه به‌تایبه‌ت بۆ كارى نه‌شته‌رگه‌رى به‌كارده‌هێندرێت.
“دوای دەستنیشانکردنی ھۆکاره‌كه چارەسەر دۆزراوه‌تەوە به زووترین کات ئامێرەکان دەگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی و کێشەی دوکەڵەکە نامێنێت”. ئه‌مه دوا قسه‌ى دڵشاد هیرانییه بۆ 964.