ئاى لەم بەفرە باریوە زەوى یەک پارچە زیوە
هاوڵاتیان بۆ شەڕە تۆپەڵ و وێنە گرتن چوونەتە شاخى هەرووتە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
شەوى رابردوو بەفر شاخى هەرووتە و دیوى سیتەکى سنوورى سلێمانى سپى پۆش کردن هەر زوو هاوڵاتیان بە گەورە و بچوکەوە خۆیان گەیاندە شاخى هەرووتە، لە لایەکەوە وێنەیان دەگرت و لەلایەکى دیکەوە شەڕە بەفر.
هاوڵاتیان بۆ بینینى دیمەنەکانى بەفر و تۆمارکردنى وێنە و ڤیدیۆ و دروستکردنى شێرەبەفرینە و شەڕە تۆپەڵ، گەیشتوونەتە شاخەکە و خۆشى دەردەبڕن.
گەشتیارانى باشوور و ناوەڕاستى عێراقیش بە سەرسوڕمانەوە لە دیمەنەکان دەڕوانن و چێژى لێ وەردەگرن.
شاخى هەڕووتە لە نێوان سلێمانى و شارباژێرە، لە دیوێکەوە بەسەر سلێمانیدا دەڕوانێت و لە دیوەکەى دیکەوە شارباژێر و سیتەک دەبینیت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح