لە ھەڵەبجە

له‌ رووداوێکی سه‌ختى ھاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەست دا

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

رووداوێكی سه‌ختى هاتوچۆ له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ روویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

رووداوه‌كه‌ دره‌نگانى ئه‌م ئێواره‌یه‌ 5.1.2025 لەسەر رێگەی سیروان – ھەڵەبجە، لە نێوان تراکتۆرێک و تەکسیەکدا روویداوە و بە پێی زانیارییەکانی پۆلیس سێ کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە بە 964ی راگەیاند: لە رووداوەکەدا، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، بە ناوەکانی(بێستون ئەحمەد حەمەساڵح، تەمەن 51 ساڵ، پەروین محەمەد قادر، تەمەن 62 ساڵ و ئەحمەد محەمەد حوسێن تەمەن 80 ساڵ) کە سەرنشینی تەکسیەکە بوون،  سێ کەسی دیکەش برینداربوون (عەلی عەبدوڵا، ئیبراھیم جەبار حوسێن و ستار جەبار) کە یەکێکیان سەرنشینی تەکسییەکە بووە و ئەوانی دیکەش ھەردوو شۆفێری تەکسییەکە و تراکتۆرەکەن.

وتیشی، ئێستا تیمه‌كان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر وردەکاری رووداوەکە.