لە ھەڵەبجە
له رووداوێکی سهختى ھاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەست دا
964+
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
رووداوێكی سهختى هاتوچۆ له پارێزگاى ههڵهبجه روویداوه و بههۆیهوه سێ هاوڵاتى گیانیان لهدهستداوه.
رووداوهكه درهنگانى ئهم ئێوارهیه 5.1.2025 لەسەر رێگەی سیروان – ھەڵەبجە، لە نێوان تراکتۆرێک و تەکسیەکدا روویداوە و بە پێی زانیارییەکانی پۆلیس سێ کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە بە 964ی راگەیاند: لە رووداوەکەدا، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، بە ناوەکانی(بێستون ئەحمەد حەمەساڵح، تەمەن 51 ساڵ، پەروین محەمەد قادر، تەمەن 62 ساڵ و ئەحمەد محەمەد حوسێن تەمەن 80 ساڵ) کە سەرنشینی تەکسیەکە بوون، سێ کەسی دیکەش برینداربوون (عەلی عەبدوڵا، ئیبراھیم جەبار حوسێن و ستار جەبار) کە یەکێکیان سەرنشینی تەکسییەکە بووە و ئەوانی دیکەش ھەردوو شۆفێری تەکسییەکە و تراکتۆرەکەن.
وتیشی، ئێستا تیمهكان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر وردەکاری رووداوەکە.