سبەینێ

تیروپشک بۆ ژمارە جوانەکانى هاتوچۆى هەڵەبجە دەکرێت

964+

وریا فەتاح

سبەینێ تیروپشک بۆ ژمارە دڵخوازەکانى تابلۆى هەڵەبجە دەکرێت و داوا دەکرێت ئەوانەى فۆڕمیان وەرگرتووە کاتژمێر 9:00 لە هاتوچۆبن.

هاتوچۆى هەڵەبجە ئاگادارى ئەو کەسانە دەکاتەوە کە خاوەنى فۆڕمى ژمارە دڵخوازەکانى تابلۆى هەڵەبجەن، رۆژى سێشەممە لە کاتژمێر 9ـى بەیانى لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئامادەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان.

جەختیش لەوە کراوەتەوە هەر هاوڵاتییەکى داواکار کە فۆڕمى وەرگرتووە لە کاتى دیاریکراودا ئامادەى تیروپشک نەبێت، مافى دەفەوتێت.

دواش کراوە، پێویستە کەسى داواکار بەڵگەنامەى فەرمى پێبێت واتە کارتى نیشتمانى یان ناسنامەى بارى شارستانى و کارتى زانیارى لەگەڵ خۆى ببات.

ژمارە دڵخوازەکان ئەمانەن:

i1001 2

i1997 2

i2002 3

i2424 2

i2020 3

k2006 2

k2007 2

k23000 2

L4747 2

m1010 2

m1981 2

m1994 3

m2004 2

m2006 2

m4040 2

m5050 2

N1998 2

N2002 3

N2020 2

N33000 3

O1986 3

O23000 4

O23023 3

P1996 2

P23000 3

P5050 2

Q1995 4

Q2002 3

Q23000 5

R1987 2

R2001 2

R23000 2

R23023 2

S11011 2

S2001 2

S2020 2

S23000 10

S23023 2

S33000 2

S4040 2

V1986 2

X2002 5

X2023 2

X23000 2

X33000 2

Y1999 2

Z2002 2

Z23000 2

رۆژى 22ـى شوباتى رابردوو بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، به‌شى تۆمارى تابلۆى ئۆتۆمبێل به‌ کۆدى ژمارە 23ـى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌.

یه‌كه‌م تابلۆى ژماره‌ 10000 A23 وه‌ك دیارى پێشكه‌شى ئومێد محه‌مه‌د کرا.

رۆژى 22ـى 7ـى 2024 یەکەم تابلۆی هەڵەبجە بەسیستەم و دیزاینی نوێ چاپکرا.

هاتوچۆى هەڵەبجە تیروپشک بۆ ژمارە دڵخوازەکانى دەکات

هاتوچۆى هەڵەبجە تیروپشک بۆ ژمارە دڵخوازەکانى دەکات