گوندنشینان سێ رۆژ خه‌ریك بوون

رێگا پیرو په‌ككه‌وته‌كه‌ى گوندى كرپچنه‌ نۆژه‌نكرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گوندنشینانى كرپچنه‌ له ‌سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگاو، ماوه‌ى سێ رۆژ به ‌هه‌ره‌وه‌زى خه‌ریكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاى گونده‌كه‌یان بوون و له‌سه‌ر ئه‌رك و ماندووبوونی خۆیان نۆژه‌نیان كرده‌وه‌.

درێژى رێگاكه‌ نۆ كیلۆمه‌تره‌، 47 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قیرتاو كراوه‌ و جارێكیان به‌شێكی رێگاكه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌، به‌شه‌كه‌ى دیكه‌شى یه‌كه‌مجاره‌ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌.

شێخ جه‌مالى كرپچنه‌، جوتیاره‌ ناوداره‌كه‌ى كوردستان كه‌ خه‌ڵكی ئه‌م گونده‌یه‌، به‌ 964ـى وت، ماوه‌ى سێ رۆژ به ‌شه‌ویش، به‌ هه‌رەوه‌زى كارمان له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاكه‌ كرد و ته‌واو كرا.

وتیشی “نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ى بریتی بوو له‌ پڕكردنه‌وه‌ى چاڵه‌كان و لادانى تاسه‌و چاككردنه‌وه‌ى به‌رزى و نزمییه‌كانى”.

هه‌موو پێداویستییه‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان ئه‌نجام داوه‌ و حكومه‌ت هیچ لایه‌كی لێ نه‌كردوونه‌ته‌وه‌، شێخ جه‌مال ده‌ڵێت، 10 ساڵ پێش ئێستا ئه‌و به‌شه‌ى رێگاكه‌ كه‌ حكومه‌ت نۆژه‌نی كردبووه‌وه‌ ئه‌ویش كێشه‌ى بۆ دروست بوبوو و نۆژه‌نیان كردووه‌ته‌وه‌.

شێخ جه‌مالى كرپچنه‌ له‌گه‌ڵ 12 جوتیارى نموونه‌یی بان...

شێخ جه‌مالى كرپچنه‌ له‌گه‌ڵ 12 جوتیارى نموونه‌یی بانگهێشتى ئیندۆنیزیا كراوە

له‌ گوندێكى كوردستان به ‌شێوازێكی تایبه‌ت ده‌ست به‌...

له‌ گوندێكى كوردستان به ‌شێوازێكی تایبه‌ت ده‌ست به‌ چاندنى گه‌نم كرا

ته‌رزه‌ى به‌ خوڕ زیانى به‌ نزیكه‌ى 350 دۆنم گه‌نمى چێ...

ته‌رزه‌ى به‌ خوڕ زیانى به‌ نزیكه‌ى 350 دۆنم گه‌نمى چێندراو گەیاندووە‌