40 مەترییەکەی هەولێر شەش سەعات دادەخرێت

بەهۆی راکێشانی بۆری زێراب بەشێک لە شەقامی 40 مەتری بەرامبەر مزگەوتی سەفا و مەڕوا لە هەولێر تاوەکو کاتژمێر 8ی ئەمشەو دادەخرێت.

فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە تۆڕی 964ی وت، لە شەقامی 40 مەتری بۆری دەگوازرێتەوە بۆ ئەودیوی شەقامەکە بۆیە شەقامە بۆ ماوەی نزیکەی شەش کاتژمێر دادەخرێت، داواشی لە شؤفێران کرد ئەو ماوەیە شەقامە لاوەکییەکان بەکاربهێنن.

شەقامی 40 مەتری لە هەولێر یەکێکە لە شەقامە سەرەکییەکان کە هەردوو شەقامی 30 مەتری و 60 مەتری بەیەکەوە گرێدەدات.