دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە قەزای پێنجوێن _ وێنە: راگەیاندنی کۆمەڵگەی باشماخ
14٪ زیادی کردووە
قەبارەی بازرگانی لە سنورەکانی سلێمانی و سنە لە نۆ مانگدا نزیکەی پێنج ملیار دۆلار بووە
964+
شۆڕش قادری
قەبارەی بازرگانی لە سنورەکانی سلێمانی و سنە لە نۆ مانگدا نزیکەی پێنج ملیار دۆلار بووە و بەڕێژەی 14٪ زیادی کردووە.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری فەرامەرز ئومیدی چاودێری گومرگی پارێزگای سنە بڵاویکردووە، “لە 21.3.2024 تا 21.12.2024 چوار ملیۆن و 138 هەزار و 350 تۆن کاڵا بە بەهای چوار ملیار و 826 ملیۆن و 424 هەزار دۆلار لە سنورەکانمان ئاڵوگۆڕ کراوە”.
“قەباری بازرگانیی لە سنورەکانمان بەراورد بە ساڵی 2023 لەو کاتەدا، لەبواری کێش 30٪ و لەبواری بەهاشـدا 14٪ زیادی کردووە”، فەرامەرز ئومیدی وای وتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، 98٪ـی هەناردەی کاڵاکانیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بووە و ئەوەی دیکەشیان بۆ وڵاتانی ئەفغانستان، سوریە، تورکیا، روسیا، کازاخستان، ئۆزبەکستان، ڤەنزوێلا و بولگاریا بووە.
پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان لەڕێی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و مەرزی سەیرانبەن، ئاڵوگوڕی بازرگانی دەکەن.