نوسراوەکەی موتەسەڕیفی ئەوکاتی هەولێر _ وێنە: عەبدولڕەحمان فەرهادی
موتەسەڕیف پشووی راگەیاندووە
نوسراوێكی تەمەن 96 ساڵی هەولێر بڵاودەکرێتەوە؛ بە کوردی نوسراوە
964+
ئەحمەد مستەفا
نوسراوێکی موتەسەڕیفی ساڵی 1929ی هەولێر بڵاوبووەتەوە، کە بە زمانی کوردی نوسراوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام و رۆژی “12ی ربیع الاول” لە فەرمانگەکان بکرێتە پشوو.
سەرۆکی لقی هەولێری، یەکێتیی نوسەرانی کورد لە پێگەی خۆی لە فەیسبووک، نوسراوەکەی موتەسەڕیفی ئەوکاتی لیوای هەولێر، عەبدولمەجید یەعقوبیە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ رۆژی 15.8.1929 بڵاوکردووەتەوە.
ئەو دەربارەی نوسراوەکە کە 964 بینوویەتی دەڵێ، دەریدەخات کە 96 ساڵ پێش ئێستا لە هەولێر، پەڕاوی فەرمی حکومی بە زمانی کوردی نوسراوە و گرنگی پێ دراوە.
نوسراوەکە بە فەرمانی کارگێڕی دەرکراوە، گەرچی هەندێک لە رستەکان تێکەڵەیەک لە زمانی کوردی و عەرەبی تێدایە، بەڵام دەردەکەوێ ئامانجەکە لێی دەرچوواندنی نوسراوێکی کوردی بووە، بۆ فەرمانبەران تا ئاگاداربکرێنەوە لە پشوویەک.
دیمەنی نوسراوەکە؛