سزادراوێک لە چاکسازی _ وێنە: پێگەی Google
تۆڕی دادپەروەری راپۆرتی داتا کردووە
“لە چاکسازی ژنان منداڵی کۆرپەلە لەلای سزادراوە قورسەکان دانراوە”
964+
ئەحمەد مستەفا
“فەرمانگەی داواكاری گشتیی نێو چاكسازییەكان، ئاماژەی بەوەکردووە، لە چاكسازییەكانی ژنان بەهیچ جۆرێك رەچاوی جیاكردنەوەی دەستگیركراوان بەگوێرەی ترسناكی تاوانەكانیان نەكراوە، سەرجەم گیراوان بەشێوەیەكی هەڕەمەكی تێكەڵ كراون”.
ئەمڕۆ شەممە 4.1.2024، تۆڕی دادپەروەری بۆ چاودێری گرتووخانەكان نۆیەمین راپۆرتی ساڵانەی خۆی لە بارەی رەوشی گرتووخانە و چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بڵاوکردەوە.
ئەو لەبارەی چاکسازییەکانی ژنان، ژمارەیەک پرسی وروژاندووە، بەجۆرێک تەنانەت لە بەشێك لە چاكسازییەكان، منداڵی بچووك و كۆرپەڵەش كە لەگەڵ دایكە حكومدراوەكەیەتی، لەگەڵ تاوانبەرەكانی دیكە دانراون، تۆڕی دادپەروەری بۆ چاودێری رەوشی گرتووخانەكان پێشنیار دەكات بۆ چارەسەری بەشێك لە جەنجاڵی نێو گرتووخانەكان پەنا بۆ سزای پێبژاردن ببردرێت بەجێگەی هێشتنەوەی تاوانبار لە زیندان.
لە سەرانسەری عێراق 27 زیندان و بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی هەن كە لەو ژمارەیە، 16 زیندانیان سەر بە وەزارەتی دادن، سێ زیندانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا سەربازییەكانن، 8 گرتووخانەی چاكسازیش سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتین.
بەگوێرەی ستاندەرە جیهانییەكان بە لەبەرچاوگرتنی مافی زیندانیان پێویستە شوێنی مانەوەی هەر دەستگیرکراوێک، لە چوار مەتر چوارگۆشە كەمتر نەبێت، بەڵام ئەوە لە گرتووخانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك لەبەرچاو نەگیراوە و سێ ئەوەندەی رێژەی دیاریكراو، گیراوان لە زیندان هەن.
چاکسازییەکانی کوردستان جێگای تیادا نەماوە