دوو هێندەی قەبارەی خۆیان زیندانی تێدایە
چاکسازییەکانی کوردستان جێگای تیادا نەماوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی لێبوردنی گشتیەوە زیندانەکان جمەیان دێت و دوو ئەوەندەی رێژەی دیاریکراو زیندانی تێدایە.
ئیحسان عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی چاکسازیەکانی هەرێم بە 964ـی وت، لە هەرێمی کوردستاندا بەهۆی نەبوونی لێبوردنی گشتیەوە چاکسازیەکان دوو بۆ سێ هێندەی خۆیان زیندانی تێدایە.
باسی لەوەکرد، لە هەرێمی کوردستاندا شەش چاکسازی هەیە و تا ئەمڕۆ پێنج هەزار و 739 سزادراو بوونی هەیە، لە سلێمانی هەزار و 644 سزادراو، لە دهۆک هەزار و 460 سزادراو هەیە و لە هەولێر نزیکەی دوو هەزار و 500 سزادراو هەیە.
ئەوەی خستەڕو، لە ماوەی رابردودا سەنتەری شیاندنەوەی ماددە هۆشبەرەکان کرایەوە و تا ئێستا 315 کەس شیاندنەوەیان بۆ کراوە و لەشیان پاک بووەتەوە لەو ماددانە، دوای ئەوان 168 توشبووی دیکە نێردراونەتە سەنتەرەکانەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی