لە سەیدسادق
کەسێک کۆمەڵێک داری بڕی و دەستگیرکرا
964+
ژێوار خدر
لە گوندێکی قەزای سەیدسادق، پۆلیسی دارستان کەسێکیان دەستگیرکرد، کە کۆمەڵێک داری دارستانێکی سنوورەکەی بڕیوەتەوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق، لە سنووری گوندی قلرج، بە تۆمەتی بڕینی داری دارستانەکان هاوڵاتیيەکیان دەستگیرکردووە، کە ژمارەیەک داری سروشتی بڕیوەتەوە.
روونیشیانکردووەتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردووشدا، لە سنووری پێنجوێن و گەرمک سێ هاوڵاتی بە تۆمەتی بڕینی داری دارستانەکان دەستگیر کران و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا گیرا.