لە سنوورى پێنجوێن

سێ داربڕ گیران و دوو ئؤتۆمبێلیش دەستیان بەسەردا گیرا

وریا فەتاح

هێشتا دوو رۆژ لە ساڵى نوێ تەواو نەبووە، چوار کەس لەسەر داربڕین لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى دەستگیرکراون کە سێ کەسیان لە سنوورى پێنجوێن بووە.

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لە دوو چالاکی جیاوازدا و لە لایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمک لەلایەک و بازگەی ئاسایشی پێنجوێن، توانرا دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لەداری بڕدراودا بگیرێت.

روونیشى کردەوە، ئۆتۆمبێلەکان بە بارە دارەکانیانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و لە هەردوو چالاکییەکەشدا سێ کەس دەستگیرکراون.

دوێنیش لە گوندی چنگیان لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک هاووڵاتیەک دەستگیرکرا کە ژمارەیەک داری تەڕی بڕیبوو.