بەهاکەی زیاتر لە دوو ملیار دینارە

ساڵی 2024 زۆرترین مۆڵەتی وەبەرهێنان لە هەولێر وەرگیراوە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە ساڵی 2024 بە شێوەیەكی گشتی 179 پڕۆژە لە هەرێمی كوردستان مۆڵەتیان وەرگرتووە، زۆرینەی پڕۆژەكانیش لە هەولێر بوون، ئەوەش بە گوێرەی ئامارێکی دەستەی وەبەرهێنان.

ئەو 179 پڕۆژەی وەبەرهێنانە، کە مۆڵەتیان پێدراوە زۆرینەیان کەوتوونەتە سنووری پارێزگای هەولێر.

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە و راگەیەندراوەدا کە وێنەیەکی گەشتووە بە 964 باسی لەوەشکردووە، پڕۆژەكانی شاری هەولێر بە بەهای دوو ملیار و 173 ملیۆن و 27 هەزار و 50 دۆلاری ئەمەریكی بووە.

هەروەها، کەمترین رێژەی وەبەرهێنانیش لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بووە بە سێ پڕۆژە بە بەهای 26 ملیۆن و 281 هەزار و 506 دۆلار.

وەبەرهێنانی كۆی پڕۆژەكانی ساڵی 2024 لە هەرێمی كوردستان:

پارێزگای هەولێر 71 پڕۆژە.

پارێزگای دهۆك 36 پڕۆژە

پارێزگای سلێمانی 29 پڕۆژە

ئیدارەی گەرمیان 17 پڕۆژە

ئیدارەی ڕاپەڕین 13 پڕۆژە

ئیدارەی زاخۆ 10 پڕۆژە

ئیدارەی سۆران 3 پڕۆژە‎