هێزە ئەمنییەکانی عێراق
بزانە كاری چی بووە؟
داواكراوێک لە سنووری کەرکوک دەستگیر کرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
هەواڵگریی سەربازیی عێراق رایگەیاند، توانیویانە “تی*رۆ*ر”یستێک دەستگیر بكەن، کە وەک “گوێزەرەوەی سەرەکی” بۆ چەكدارانی دا*عش* لە سنووری پارێزگای کەرکوک کاری كردووە.
لە راگەیەندراوێکی هەواڵگری سەربازیدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.1.2024 هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لەسەر بنەمای زانیاریی دروست لە هەواڵگری فیرقەی هەشتەمەوە، داواكراوێك دەستگیر كرا، كە لە ریزەکانی رێكخراوی دا*عش* وەک (گوێزەرەوەی سەرەکی) بۆ مەفرەزەكانی ئەوان بە رێگەی جۆراوجۆر کاری كردووە و خۆراک و پێداویستی پزیشکی و کەرەستەی سەربازی و کەرەستەی جۆراوجۆری بۆ گواستوونەتەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، داواكراوەكە لە قەزای حەویجە سەر بە پارێزگای كەركوك دەستگیر كراوە و بە ماددەی 4ی ت*یر*ۆر، رادەستی لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان كراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.