هەولێر

زۆری نەماوە کاسبکاران بچنە بازاڕی سپی و لە تەواوبووندایە 

964+

توانا نەقی

بازاڕی سپی هەولێر کارەکانی بەردەوامە و ئەوەندەی نەماوە کاسبکارانی تێبچێت و لە تەواوبووندایە تەنیا ئەو کەسانەش لێی سوودمەند دەبن کە لە بازاڕی پێشتری گەڕەکی کوردستان بەهۆی سووتانەوە زیان مەندبوون.

ئەمڕۆ شەممە پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لە دوای چەند جار دووبارەبوونەوەی رووداوی نەخوازراوی سوتان لەبازاری پێشوتری گەرەکی کوردستان،  بە گرنگیان زانیووە جێگەی شایستە بۆ کاسبکارانی بازاری سیم دیاری بکرێت بە دروستکردنی بازاڕێک کە تێچووەکەی نزیکەی 14 ملیار و نیو دینارە.

دەشڵێت، ئێستا بازاری سپی بە شێوازێکی مۆدێرن گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی و بەم نزیکانە بە فەرمی رادەستی خاوەنەکانیان دەکرێتەوە ئەوانەی لە سوتانی بازاری پێشوو زەرەرمەند بوون.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەوەی راگەیاند، ئەم بازارە هاوچەرخە هەموو بابەتەکانی سکویریتی و ئاو و ئاوەرۆ و ئاگرکوژێنەوە و مزگەوت و گەراج و شەقام و سەوزایی و بابەتی دیکەی خزمەتگوزاری گشتی تێدا فەراهەم کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تێچووی دروستکردنی بازاڕەکە نزیکەی 14 ملیار و  500 ملیۆن دینارە و 708 دوکان و کافیتریا لەخۆی دەگرێت.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 24.7.2020 لە گەڕەکی کوردستانی شاری هەولێر بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئه‌و بازاڕه‌ کە بە بازاڕی سیم ناسراو بووە ئێستا بووە بە بازاڕی سپی سووتا و زیاتر لە 230 دوکان زیانیان پێگەیشت.

لە بازاڕی سیم 650 تۆن پاشماوەی بیناسازی کۆکرایەوە

لە بازاڕی سیم 650 تۆن پاشماوەی بیناسازی کۆکرایەوە