وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند
ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری مانگی دوو یان سێ بڵاو دەکرێتەوە
964+
توانا نەقی
هێشتا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری عێراق بڵاونەکراوەتەوە و وەزارەتی پلاندانانیش دەڵێت، مانگی ئازار بڵاویدەکەنەوە ئەگەریش ئامادەبوو رەنگە نەگاتە ئەو وادەیەو لە مانگی شوبات بڵاویبکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردەوە، وادەی دەرکردنی ئەنجامە کۆتاییەکان و داتای ئاماری بۆ پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوان لە مانگی شوبات یان مانگی ئازاری داهاتوودا رادەگەیەنێت، هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامی سەرژمێری دانیشتواندا نییە جگە لە رێژەیەکی کەم نەبێت بەتایبەت ئەو بیانیانەی کە لە باڵوێز خانەکاندا تۆمار کراون.
دەشڵێت، شیکاری ئاماری داتاکان دوای پرۆسەی هەڵگرتنی داتاکان دێت، هەنگاوی کۆدکردنی هەندێک کار و پیشەش بەشێکە لە شیکاری داتاکان، کە وەڵامەکان پۆلێن دەکرێن و دەگۆڕدرێن بۆ داتای خشتەیی.
ئاماژەی بەوەشکردووە هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکەدا نییە، بەو پێیەی سەرژمێرییەکە لە سێ رۆژدا تەواو بووە، واتە لە 20 و 21 و 22 تشرینی دووەمی 2024 و تۆمارکردنی ماڵان و رێکارەکانی دەرەنجامی تا 15ی کانوونی دووەم تەواو بوو.
ئەوەش هاتووە، وەزارەت پلانی هەیە لە مانگی دوو یان سێێ ئەمساڵی 2025 ئەنجامەکان رابگەیەنێت، بۆیە وەزارەتی هیچ پلەیەک ناکات لە راگەیاندنی ئەنجامی کۆایی تاوەکو سەرجەم ئیش و کارەکانیان تەواو نەبێت.
لە رۆژی 20.11.2024 سەرژمێری هاوڵاتیان لەسەرانسەری عێراق بە هەرێ،می کوردستانێشەوە دەستی پێکرد و بۆ ماوەی 14 رۆژ بەردەوام بوو.