داتای کەشناسی سلێمانییە
گەرماکەی مانگی 12ی 2024 لە 30 ساڵ پێش ئێستا نزمتر بووە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەپێی بەراوردکارییەکی 30 ساڵەی داتاکراوی کەشناسی سلێمانی بێت، مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024، بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 1994، تێکڕای پلەی گەرمی دابەزیوە.
تێکڕاکە بە رادەیەکی زۆر نیە، بەڵکو 0.7 پلە بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1.1.2025، کەشناسی و بوومەلەرزەرانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێسگەی كەشناسی سلێمانی نزمترین پلەی گەرمی لە مانگی كانوونی یەكەمدا “لە ساڵی 2024” سفر پلەی سەدی بووە و بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراو گەیشتە 17.4 پلەی سەدی.
هەروەها، تێكڕای پلەی گەرمی لەم مانگەدا 8.4 پلەی سیلیزی بووە، كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمی 30 ساڵی رابردووی مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ، 0.7 پلە نزمتر بووە.
کەشناسی لە پێگەکەی خۆی لە فەیسبووک، دەرباری بڕی باران بارین و بەراوردی هەردوو ماوەکە بەرامبەر بە یەک دەڵێت، بڕی بارین لە کانوونی دووەمی ساڵی 1994، 43.5 ملیم بووە، كە نزیكەی نیوەی تێكڕای بارانە لەم مانگەدا “کانوونی یەکەمی 2024”.