بەبەشداری 50 وەرزشوان

یەکەم ماراسۆنی ساڵ لە خورماڵ بەڕێوەچوو

964+

ئەمەل ناجی – خورماڵ

یەکەم ماراسۆن لە ساڵی نوێدا بە بەشداری زیاتر لە 50 وەرزشوان و وەرزشدۆست، لە خورماڵ بەڕێوەچوو.

ماراسۆنەکە لەلایەن فێرگەی ھونەریی بەرگریی کیک بۆکسینی خورماڵەوە رێکخرا، لە گوندی گردیگۆـوە، دەستیپێکرد و لە دەروازەی خورماڵ بەمەوادی نزیکەی شەش کیلۆمەتر، کۆتاییھات.

بنار محەمەد، مامۆستای زانکۆ و یاریزانی دیاریی گۆڕەپان و مەیدانی ناوچەکە پلەی یەکەمی ماراسۆنەکەی بەدەستهێنا.

بنار محەمەد بە 964ـی وت، “ئامانجی بەشداری کردنم تەنھا ئەنجامەکە نەبووە، بەڵکو ھاندانی گەنجانە بۆ بەشداریکردنیان لەم جۆرە پێشبڕکێیانەدا، هەرچەندە بەدەستھێنانی ئەنجامی باش، لەم جۆرە یاریانەدا، ھیچ گۆڕانکاریەکی لە ژیانی مندا نەکردووە”.

دەربارەی ئەنجامە باشەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، بنار وتی، “چەند جارێک پلەی یەکەمی عێراقم بەدەستھێناوە، دوو جار  سێیەم بووم لە وڵاتی لوبنان، لە وڵاتی میسر پلەی پێنجەمم لە یارییە سیانییەکاندا بەدەستھێناوە، لە ماراسۆنی نێودەوڵەتی ھەولێریش، چەند جارێک پلەی یەکەم و چەند جارێکیش پلەی دووەمم بەدەستھێناوە”.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

یەکەمی ماراسۆنەکەی هەولێر خەڵکی ئیلامە

یەکەمی ماراسۆنەکەی هەولێر خەڵکی ئیلامە

 هەولێر بۆ

 هەولێر بۆ "پاكڕاگرتنی ژینگە" ماراسۆن رێكدەخات