دوو دیمەنی بنەتۆو و چاندنی گەنم گە سۆشیاڵ میدیای توێژينەوەى كشتو‌كاڵى هەولێر وەرگیراوە.
جوتیارانى هه‌رێم زیاتر پشت به باران ده‌به‌ستن
نه‌دانى په‌ڵه‌ى باران 90% داچاندنى گه‌نمى له هه‌رێمی كوردستان دواخستووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تا ئێستا له ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان باران په‌ڵه‌ى نه‌داوه، ئه‌مه‌ش نه‌ك به ته‌نیا جوتیارانى نیگه‌ران كردووه، به‌ڵكو مه‌ترسییش بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ دروست بووه، كه ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى گه‌نم كه‌م ده‌بێت.
رێژین سدیق، بەڕێوەبەری بەروبوومی دانەویڵە و بنه‌تۆو لە وەزارەتی کشتوکاڵى هه‌رێم، ئه‌م مه‌ترسییه‌ى بۆ 964 ئاشكرا كرد، كه بەھۆی کەمیی بارانبارین و پەڵەنه‌دانه‌وە، چاندنی گەنم لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دواکەوتووە.
وتیشی، “ته‌نیا له هه‌ندێك شوێنى گه‌رمیان، دوكان و عه‌ره‌به‌ت بارانى ئه‌مساڵ په‌ڵه‌ى داوه، ده‌نا له ته‌واوى شوێنه‌كانی دیكه په‌ڵه‌دان دواكه‌وتووه”.
له‌و شوێنانه‌ى باران په‌ڵه‌ى داوه، جوتیاران گه‌نمیان چاندووه له‌گه‌ڵ ئه‌و جوتیارانه‌ى كه پشت به سه‌رچاوه‌ى ئاوى بیر ده‌به‌ستن، ئه‌وانیش چاندوویانه، به‌ڵام رێژین ده‌ڵێت، كۆى هه‌موو ئه‌و جوتیارانه‌ى چاندوویانه ته‌نیا 10% یه و 90%ـه‌ى دیكه پشت به ئاوى باران ده‌به‌ستن و له چاوه‌ڕوانى په‌ڵه‌دان ماوه‌نه‌ته‌وه.
ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم شه‌ش هه‌زار تۆن بنه‌تۆوى گه‌نمى به نرخی پاڵپشتیكراو فرۆشتووه‌ته جوتیاران كه هه‌ر تۆنێك به 600 هه‌زار دینار پێیان دراوه.
ئه‌گه‌ر تاوه‌كو مانگی كانوونى دووه‌میش باران په‌ڵه بدات چاندنى گه‌نم ئاساییه، به‌ڵام له‌وه زیاتر دوابكه‌وێت بەرھەمەى گه‌نمه‌کە لەڕووی جۆر‌و بڕەوه باش نابێت” ئه‌مه‌ش قسه‌ى رێژین سدیقه بۆ 964.
پێشتریش توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر به 964ـى وتبوو، ئه‌و بنه‌تۆوه‌ى به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شكراوه ئه‌وان توێژینه‌وه‌ى ته‌واویان له‌سه‌ر كردووه ئه‌گه‌ر په‌له‌ى بارانیش دوابكه‌وێت، ئه‌وان به‌هۆى ئه‌وه‌ى بنه‌تۆوه‌كه لەگەڵ ئاو و ھەوای ھەرێمی کوردستان، ده‌گونجێت، ئاساییه بچێندرێت، به‌ڵام ده‌ڵێت “جوتیاران ترسیان له‌وه هه‌یه به‌رهه‌مه‌كه‌یان باش نه‌بێت”.