دیمه‌نێكی كاتى چاككردنه‌وه‌ى پرده‌كه... وێنه: 964+
گەشتوگوزارى سۆران؛ لە 50 هه‌زار گه‌شتیار نزیکبووینەتەوە
“تێكچوونى پرده‌كه‌ى گه‌لى عه‌لى به‌گ هیچ كێشەیه‌كى بۆ گه‌شتیاران دروست نه‌كردووه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تێكچوونى پرده‌كه‌ى گه‌لى عه‌لی به‌گ، كاریگه‌رییه‌كى راسته‌وخۆ ناكاته سه‌ر هاتنى گه‌شتیاران بۆ سنوورى ئیداره‌ى سۆران و ئه‌و پێشبینییه‌ش بۆ هاتنى گه‌شتیاران پێشتر كردبوویان، راست ده‌رده‌چێت.
ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه قسه‌ى فه‌یسه‌ڵ سادق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گەشتوگوزارى ئیداره‌ى سۆران و به 964 یشی وت “رێگاى جێگره‌وه بۆ هاتنى گه‌شتیاران بێخاڵ بۆ رواندزه و به‌هۆى جه‌نجاڵییه‌وه ته‌نیا كه‌مێك هاتنى گه‌شتیارانى له‌سه‌رخۆ كردووه”.
پێشتر گه‌شتوگوزارى سۆران پێشبینیان كردبوو كه له رۆژانى پشووى سه‌رى ساڵ 50 هه‌زار گه‌شتیار روو له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیش ده‌ڵێت “هه‌رچه‌نده هێشتا رۆژانى پشووى ماوه به‌ڵام له‌ئێستاوه له‌و ژماره‌یه نزیك بووینه‌ته‌وه”.
روونیشیكرده‌وه، پرده تێكچووه‌كه‌ى گه‌لى عه‌لى به‌گ، كه خه‌لیفان به سۆران ده‌به‌ستێته‌وه زیاتر وه‌ك رێگایه‌كی بازرگانى و هاتوچۆى هاوڵاتیان به‌كارهاتووه بۆیه ئه‌و كاریگه‌رییه خراپه‌ى نییه له‌سه‌ر هاتنى گه‌شتیار له‌م وه‌رزه‌دا.
تاكه هۆكارێك كه گه‌شتوگوزارى سۆران لێی ده‌ترسێت ژماره‌ى گه‌شتیارانیان كه‌مببێته‌وه، بارینى به‌فر و بارانێكی زۆرە به‌هۆى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واوه به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى روو له چیاكان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌شڵێت “تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى له ئاماده‌باشی ته‌واو دان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و رووداوێك”.
ئیداره‌ى سۆران له شەش قەزا و 13 ناحیە و 800 گوندی پێكهاتووه، خاوه‌نى زۆرترین پردى ئاسنینه له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێم و كه ژماره‌یان ده‌گاته 42 پرد و زۆربه‌ى ئه‌م پردانه‌ش له سنوروى ئه‌م ئیداره‌یه، كه‌توونه‌ته سه‌ر رێگاى ستراتیژى هامڵتۆن، كه هه‌ولێر به ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران ده‌به‌ستێته‌وه.