تەندروستى باشە و ئامادەى دۆزینەوەى چارەسەرە
ناوەڕۆکى دیدارى ئیمڕاڵى ئاشکرا بوو
964+
ژوورى هەواڵ
پارتى دەم راگەیەندراوێکی لەبارەی سەردانەکەی بۆلای سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان تەندروستى باش بووە و وتویەتى ئامادەى چارەسەرێکى هەمەلایەنەش بووە بۆ پرسى کورد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پارتی دەم، عەبدوڵا ئۆجەلان لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بۆچوونانەی خستووەتەڕوو:
– پتەوترکردنەوەی برایەتی تورک-کورد تەنها بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی نییە بەڵکو گرنگییەکی چارەنووسسازە و بەپەلەیە بۆ هەموو گەلان.
– بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە زۆر گرنگە کە هەموو بازنە سیاسییەکانی تورکیا دەستپێشخەری بکەن و بە شێوەیەکی بنیاتنەرانە مامەڵە بکەن و بەشداری ئەرێنی بکەن، بەبێ ئەوەی لە حیساباتی تەسک و دەورەییدا گیر بخۆن.
– رووداوەکانی غەززە و سووریا دەریانخستووە کە چارەسەری ئەم کێشەیە کە بە دەستێوەردانەکانی دەرەکی خەریکە خراپتر دەبێت، چیتر ناتوانرێت دوابخرێت. هەروەها بەشداری و پێشنیارەکانی ئۆپۆزسیۆن بەنرخن بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن.
– لێهاتوویی و ئیرادەی پێویستم هەیە بۆ ئەوەی بەشدارییەکی ئەرێنی لەو پارادایمە نوێیەدا بکەم کە بەڕێز باخچەلی و ئەردۆغان بەهێزیان کردووە.
– شاندەکە ئەم رێبازە لەگەڵ هەردوو بازنەی دەوڵەت و سیاسی هاوبەش دەکات. لەبەر رۆشنایی ئەمانە ئامادەم هەنگاوی ئەرێنی پێویست بنێم و بانگەوازەکە بکەم.
– هەموو ئەم هەوڵانە وڵات دەباتە ئەو ئاستەی کە شایەنیەتی و هەروەها دەبێتە رێنوێنییەکی زۆر بەنرخ بۆ گۆڕانکارییەکی دیموکراسی.
– ئەم سەردەمە سەردەمی ئاشتی و دیموکراسی و برایەتییە بۆ تورکیا و ناوچەکە.
دەم پارتی: ئازادی عەبدوڵا ئۆجەلان نەک وتەی تەسلیمبوون