لەلایەن هاوڵاتیانەوە
ئەمشە و زیاتر لە هەزار باڵۆنی ئاگرین لە پارکی ئازادی سلێمانی هەڵدەدرێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەمشەو لە پارکی ئازادی سلێمانی هەزار و 200 باڵۆنی ئاگرین رەوانەی ئاسمان دەکرێت و گەنجان هیوایان لە دڵدا داناوە.
ئایسا محەمەد رێکخەری فێستیڤاڵ بە 964ـی وت، ئەمشەو هەزار و 200 باڵۆنی ئاگرین پێکەوە هەڵدەدەن بەرەو ئاسمان لەناو پارکی ئازادی.
باسی لەوەکرد، باڵۆنەکان پێشتر لە رێگەی ئۆنلاین حیجزکراوە و کەسانێکی دیکەش لێرە دیکڕن و ئەمە ئەمە ئیڤێنتێکی جیهانیە و هەر کەسێک باڵۆنەکە هەڵدەدات تەتوانێت ئاواتێک بۆ خۆی بخوازێت.
رێکخەرەی فێستیڤاڵەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر باڵۆنەکان لە هەرشوێنێک بکەون ستافیان هەیە کۆیدەکەنەوە و نایەڵن ژینگە پیس بکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی