دیمەنی ئەو ئامێری بیرهەڵکەندنەی دەستی بەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستانی سلێمانی
لە سنووری بازیان
ئامێرێکی بیرهەڵکەندن دەستی بەسەردا گیرا و خاوەنەکەی هەڵاتووە
964+
توانا نەقی
پۆلیس دەستی گرتووە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە سنووری بازیان بەڵام بیرهەڵکەن و خاوەنی ئامێرەکە هەڵاتووە و تا ئێستا بەدوایدا دەگەڕێن.
ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەوە بۆ سێ رۆژ دەچێت لە گوندی چۆڵمەکی بازیان دەستیان گرتووە بەسەر ئامێڕێکی بیرهەڵکەندن بەڵام خاوەنەکەی هەڵاتووە بەدوایدا دەگەڕێن.
دەشڵێت، ئامێرەکە لە جۆری بەرینەیە و ئێستا لای ئەوانە پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی کەسی تۆمەتبار.