"40 چەکداری دیکەش برینداربوون"
هە*سە*دە: 17 چەکداری گرووپەکانی سەربە تورکیامان کوشتووە
964+
شۆڕش قادری
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هە*سەدە) رایگەیاند، 17 چەکداری گرووپەکانی نزیک لە تورکیایان لە بەنداوی تشرین کوشتووە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هە*سەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە شەڕی نێوان شەڕڤانانمان و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە دەورووبەری بەنداوی تشرین، 17 چەکداری ئەو گروپانە کوژراون و 40ـی دیکەش برینداربوون کە فەرماندە و سەرکردەی ئەو گروپانەشیان تێدایە”.
پێشتریش روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاندبوو، لە ماوەى 15 رۆژى رابردووى شەڕ و پێکدادانەکانى نێوان شەڕڤانانى هەسە*دە و گروپەکانى سەر بە تورکیا، 136 کەس کوژراون کە لەو ژمارەیە 20ـیان مەدەنی و 35ـیان شەڕڤانانی هەسە*دە و 81ـیشیان چەکدارانی نزیک لە تورکیا بوون.