نوێترین لێدوانی سودانی

“داوایەکی بەشار ئەسەدمان بۆ ناردنی هێزی سەربازی رەتکردەوە”

964+
ئەحمەد مستەفا

بەشار ئەسەد داوای کردووە، عێراق هێزی سەربازی بۆ سوریا بنێرێت بە مەبەسی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، ئەمە نوێترین قسەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە کەناڵی حەدەسی وتووە، لە سەروبەندی پێشڕەوی گروپە ئۆپۆزیسۆنەکانی سوریا بۆ سەر دیمەشقی پایتەخت، بەشار ئەسەد داوای لێ کردوون هێزی سەربازی بۆ سوریا بنێرین، ئێمەش رەتمانکردەوە.

سودانی وتی، حکومەتی عێراق و هێزه سیاسییەکان رێککەوتوون که دەستوەردان له کاروباری سوریا نەکەین، ئاماژەی بەوەشکرد، “بەشێک نابین، له دەستکاریکردنی ئاسایشی وڵاتەکە”.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرنجی خۆی بۆ زیندانەکان راکێشا و وتی، لەو زیندانانەی چەکدارانی داعشی تێدایە، داوای تۆکمەکردنی تەواوەتی دەکەین، هەر جۆرە هەڵاتنێک لە زیندانەکان دەبێتە مایەی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی عێراق.

جۆلانی وەڵامی سودانی دەداتەوە: حەشدی شەعبی مەنێرن (بە ڤ...

جۆلانی وەڵامی سودانی دەداتەوە: حەشدی شەعبی مەنێرن (بە ڤیدیۆ)

سودانی: دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ لە سەماوە خەبات ...

سودانی: دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ لە سەماوە خەبات و نەهامەتیمان بیردەهێنێتەوە