بەفر و بارانبارین لە کوردستان بەردەوام دەبێت - وێنە: گرافیکی 964
سەرما و بەفر و بارانەکە هات
لە شارەکان باران و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبێت
964+
ژێوار خدر
ئەم دوو رۆژە خۆتان ئامادە بکەن و جلوبەرگی گەرم بپۆشن، شەپۆلێکی سەرما و بەفر و باران هاتووە و تا سبەی ئێوارەش بەردەوام دەبێت.
کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەم دوو رۆژەی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی 27.12.2024 ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و سەرەتا نمە باران و بارانى مامناوەند لە سنورى پاریزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەبارێت، لەدوای نیوەڕۆش بەدواوە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، جگە لەوەی بارانەکە هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، بەفر بارینیش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان دەستپێدەکات و لە شەویشدا رێژەی دابارین زیاد دەکات و و هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و پلەکانی گەرماش یەک بۆ سێ پلە دادەبەزن بەراورد بە دوێنێ.
دەشڵێت، سبەی شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی بەیانیدا لە بەشێک لە ناوچەکان، نمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاویەکانیش بە پچڕی پچڕی بارانی مامناوەند دەبارێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کۆتایی بەم شەپۆلە باران بارینە دێت و پلەکانی گەرماش یەک بۆ سێ پلە زیاتر دادەبەزن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى
سۆران : 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى