"مەترسیی رووخان هەیە"
بارهەڵگرێک رێگەی چوون بۆ گەلی عەلی بەگی داخستووە
964+
ئەحمەد مستەفا
رێگەی چوون بۆ گەلی عەلی بەگ لە سۆران لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە داخراوە، بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە پردی گەلی عەلی بەگدا و هاتوچۆ دەڵێت، مەترسیی رووخانی هەیە.
هاتوچۆی سۆران ئەمڕۆ هەینی 27.12.2024 لە بڵاوکراوەیەکدا باسی لەوەکردووە، ئۆتۆمبێلێک جۆری “ئیسکانیا” بارهەڵگر خۆی کێشاوە بە پردی گەلی عەلی بەگ شوێنی بەیەک گەیشتنی رووباری باڵەکیان و رواندز.
بەهۆی رووداوەکەوە، شوفێرەکە برینداربووە، وە بووە بە هۆکاری داخستنی رێگاکە، هاتوچۆ باس لەوەدەکات، زیان بە پردەکە “پردی گەلی عەلی بەگ” گەیشتووە و مەترسیی رووخانی هەیە.
لەو راگەیەندراوەدا کە 964 بینوویەتی، داوا لە شۆفێران کراوە، خێرایی کەم بکەنەوە و پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتییان.
ئەم دیمەنانە سەرەتایی رووداوەکەیە _ وێنە: هەورامان نیعمەت