لە شارەزوور

یەکەمین پاڵەوانیەتی ماتۆڕسواری ئەنجامدرا

964+

بڕوا مەجید – شارەرزوور

لە شارەزوور گەنجێک بۆ یەکەم جار پاڵەوانێیەتی سەرکێشی ماتۆڕ کیل ئەنجام دەدات، 30 کەس لە ناوچە جیاوازەکانەوە بەشدارن.

سیروان محمد، سەرپەرشتیاری  پاڵەوانیەتی پێشبڕکێی ماتۆڕ سوارییەکەیە و بۆ 964 وتی، ”وا بڕیاربوو 70 کەس بەشداربن بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکە و گۆڕینی کاتەکەی تەنیا 30 کەس بەشدارییان کردووە”.

”وتیشی” بەهۆی ئەوەی قایمقام کاتەکەی گۆڕی لەبەر ئەوەی هەندی لایەنی پاراستنی ئەمنیمان بۆ دابین بکات دواکەوت  و ژمارەیان کەمبوەوە

ئاراس فایەق، سەرۆکی یانەی شارەزوریش بە 964 دەڵێت ” ئەمە یەکەمین پاڵەوانێیەتییە لەلایەن یانەکەمانەوە بۆ ماتۆڕسواری سازبکرێ، لە هەمووی گرنگتر پاراستنی گیانی یاریکەرانە”.

وتیشی”رەنگە ئەمساڵ کەموکوڕیمان هەبیت چونکە زۆر بە پەلە ئامادەکاریمان کردووە، هەوڵ دەدەین لە ساڵانی داهاتوو باستری بکەین”.

پێداچوونەوە: ژولی عەدنان

گەنجێکى سەیدسادق بووە پاڵەوانی نێودەوڵەتی سەرکێشی مات...

گەنجێکى سەیدسادق بووە پاڵەوانی نێودەوڵەتی سەرکێشی ماتۆڕسواری