گروپه شاخه‌وانیه‌كان له مین ده‌ترسن و گوێ به رێنماییه‌كانیش ناده‌ن
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گروپە شاخەوانیەكان به‌گومانه‌وه گه‌شته شاخڕه‌وییه‌كانیان بۆ ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ن، وه‌كخۆیان ده‌ڵێن، مه‌ترسیان له مین و ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه، كاروبارى مینیش ده‌ڵێ “گزێبه رێنمایه‌كانمان ناده‌ن”. .
كرێكار حه‌سه‌ن، له یه‌كێك له گروپه شاخه‌وانییه‌كانى هه‌ولێره بۆ تۆڕى964، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌وان له‌گه‌شته‌كانیان له‌مین و ته‌قه‌مه‌نیه شاراوه‌كان ده‌ترسن، ده‌شڵێ “به‌ڵام زۆرجاران ئه‌و رێبه‌ره‌ى هاوڕێی گه‌شته‌كه‌مان ده‌كات، زانیاری ووردی له‌سه‌ر ته‌واوى شوێنه‌كان نیه”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى964، تا ئێستا چه‌ند رووداوێكى ته‌قینه‌وه‌ى مین رووبه‌ڕووى ئه‌و گروپانه بۆته‌وه، له كۆتاییه‌كانى مانگی كانوونى دووه‌مى 2023 له چیای كۆڕەك، دوو شاخەوان بەر مین كەوتن و یەكێكیان قاچی لەدەستدا، ساڵى 2019 ش له‌سه‌ر چیای هه‌ڵگورد به‌هۆى خۆلادان له‌مه‌ترسییه‌كانى مین و ته‌قه‌مه‌نى دوو ئه‌ندامى گروپێكی شاخه‌وانى له‌چیا هه‌ڵدێران و به‌سه‌ختى بریندار بوون.
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر گروپی شاخه‌وانى هه‌ولێر گه‌شتێكیان بۆ چیاى سه‌فین ئه‌نجام داوه، وه‌ك كرێكار ئاماژه‌ى پێده‌كات، كه گه‌یشتوونه‌ته نزیك كه‌پكی شیلانه مه‌ترسی بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نییان بۆ دروستبووه، به‌وپێیه‌ى ئه‌و شوێنه له‌سه‌رده‌مى رژێمی پێشوو خاڵێكی سه‌ربازی و له‌سه‌رده‌مى شه‌ڕى ناوخۆش بنكه‌ى چه‌كدارى هه‌ردوو حزب بووه.
كارۆخ عەلی سەرۆكی گروپی شاخەوانی هەندرێن، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، گەورەترین مەترسی لەسەر گەشتە شاخەوانیەكان بوونی مین و تەقەمەنی شاراوه‌یه، بۆیە زۆرجار تووشی گرفت و بەربەرست دەبنەوە.
كاروخ به تۆڕى964یشی روونكرده‌وه كه، ئەو كەسەی ڕێبەری گەشتە شاخەوانیەكان دەكات دەبێت شارەزایی ناوچەكەی هەبێت، چونكە زۆرجار بەهۆی ناشارەزایی ڕێبەر شاخەوانان تووشی گرفت بوونەتەوە.
شاجوان هیدایه‌ت رێكخه‌رى “گروپی شاخه‌وانى بابڕۆین”ه، باسى له رووداوێكی نرسناك ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شه‌ویان به‌سه‌رداهاتووه، ده‌شڵێت “جارێكیان گه‌شتێكمان بۆ گوندى باسنێی سنوورى شاره‌زوور ئه‌نجامدا، یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانمان كه‌وته ناو گێڵگه‌ى مینه‌وه، زۆر ترسناك بوو، تا له‌ناو مینه‌كان ده‌ربازی بوو، شه‌ومان به‌سه‌رداهات”.
عەلی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی دەزگای گشتی كاروباری مین له هەولێر به تۆڕی964ـى وت “تابلۆی ئاگاداری و ڕێنماییمان لەسەر ڕێگای شاخەكان هەڵواسیووە و هاوكات بە بەردەوامی كۆڕ و سمیناری هۆشیاری بۆ شاخەوانان و هاوڵاتیان ئەنجام دەدەین”.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد “هێشتا ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارەی سۆران بەتایبەت، ناوچەكانی باڵەكایەتی و برادۆست مەترسی بوونی مینیان هەیە و پێویستە سەردانی ئەو ناوچانە نه‌كرێت”.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى تۆڕى964 له ده‌زگاى مینى وه‌رگرتووه، تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیكەی 50 ملیۆن مەتر دووجا خاكی پیسبوو بە مین له‌سەر 386 كێڵگەى مین هه‌یه، لەو ڕێژەیە ته‌نها هەشت ملیۆن مەتر دووجا پاككردووەتەوە.. ساڵی ڕابردوو ته‌نها له بەڕێوەبەرایەتی هەولێر 11 كێڵگەی پیسبوو بە مین بە ڕووبەری 211هەزار و 611 مەتر دووجا، لەمین پاككراوەتەوە، سێ كێڵگەى مینی نوێش تۆماركراون.