زیاتر لە 7 مانگە سووتاوە و نۆژەنکردنەوەی بەردەوامە
زۆری نەماوە دوکاندارانی قەیسەری بچنەوە دوکانەکانیان
964+
توانا نەقی
نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر دوای سووتانەکەی بەردەوامە و لە قۆناغی کۆتاییدایە، بە قسەی پارێزگای هەولێر زۆری نەماوە دوکانداران بچنەوە ناو دوکانەکانیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بە تێچووی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، کارەکردن لە نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە.
دەشڵێت، کارەکان لە قۆناغی کۆتاییدایە و لە نزیکترین کاتدا بازاڕەکە بە رووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە و کاسبکارانیش دەست بە کار و کەسابەتی خۆیان دەکەنەوە.
شەوى 5.5.2024، بازاڕى قەیسەریی هەولێر ئاگرى گرت و بەهۆیەوە 227 دوکان و حەوت کۆگا سووتان و زیانێکى زۆرى مادى لێکەوتەوە.
تا ئێستا چەند جارێك دوكاندارانی بازاڕەكە گردبوونەتەوە و داوای زوو چاككردنەوەی بازاڕەكە و هەروەها قەرەبوویان كردووە.