"بازاڕەكانی لەنگە و شێخەڵاش دوای ئەوان"

زیانلیکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر قەرەبوو کرانەوە

+964

ژێوار خدر

زیانلێکەوتووانی بازاری قەڵای هەولیر ئەمڕۆ یەکشەممە 8.9.2024 قەرەبوو کرانەوە و لە باجی ساڵی 2023 بە رێژەی 50% و لە باجی ساڵی 2024  بە رێژەی 100% بەخشران.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردووەتەوە، زیانلێکەوتووانی بازاڕەکە بە بڕی 2 بۆ 20 ملیۆن دینار قەرەبوو کرانەوە، هەروەها بۆ ماوەی یەك ساڵیش لە پارەی ئاو، كارەبا، تابلۆ و خاشاك بەخشراون.

دەشڵێت، لە باجی ساڵی 2023 بە رێژەی 50% و لە باجی ساڵی 2024 بە رێژەی 100% بەخشراون.

روونیشیکردووەتەوە، دوكاندارانی بازاڕەكانی لەنگە و شێخەڵڵاش لە دوای ئەوان هاوکاری دەکرێن.

هەرچەندە بەپێی راگەیاندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری زیانلێکەوتووان قەرەبوو کراونەتەوە، بەڵام دوێنێ شەممە 7.9.2024، 964 پرسیاری لە پارێزگاری هەولێر كرد، ئەو بڕە پارەیە هاوكارییە یان قەرەبووە، ئومێد خۆشناو وتی، “هاوكاریی سەرۆكی حكومەتە.”.

شەوى 5.5.2024، بازاڕى قەیسەریی هەولێر ئاگرى گرت و بەهۆیەوە 227 دوکان و حەوت کۆگا سووتان و زیانێکى زۆرى مادى لێکەوتەوە، كە دوكاندار هەیە بە تەنیا زیانی 700 هەزار دۆلاری بەركەوتووە، هەروەها هەیانە بایی 300 هەزار دۆلار كەلوپەلی سووتاوە.

هەفتەی داهاتوو دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر قەرە...

هەفتەی داهاتوو دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر قەرەبوو وەردەگرن