چه‌قۆى به‌ردین مێژووى پێ ده‌ناسرێته‌وه‌

شوێنه‌وارى هه‌رێم خولێكى تایبه‌تى به‌ راهێنانى له‌سه‌ر “ته‌لیشه‌به‌رد” به‌ڕێوه‌برد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم، خولێكى راهێنانى بۆ ته‌واوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر “ته‌لیشه‌به‌رد” یاخود چه‌قۆى به‌ردین به‌ڕێوه‌برد، مه‌به‌ست لێى زیاتر شاره‌زابوونیانه‌ له‌م كه‌ره‌سته‌ شوێنه‌وارييه.

ته‌لیشه‌به‌رد، هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌سته‌ شوێنه‌واره‌ به‌ردینانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتى خۆیدا وه‌كو چه‌قۆ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه‌ به‌كارهاتوون.

خوله‌كه‌، ماوه‌ى سێ بوو هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كى شوێنه‌وار فه‌رمانبه‌رێكی تێدا به‌شدار بوو.

رۆژی یەكەمی خولەكە تایبەت بوو بە خوێندنەوە و ناساندێكی گشتی بۆ تەلیشەبەرد، رۆژی دووەم وێنەكێشانی پارچەی تەلیشەبەرد بوو و له‌ رۆژی سێیەمی خولەكەشدا ریزبەندی مێژوویی بۆ پێلیۆتەلیشەبەرد و تایپۆلۆجی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرا.

کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوارو کەلەپوورى هه‌رێم، به‌ 964ـى راگه‌یاند، خوله‌كه‌ به‌ هاوكارى ئینستیتیۆى فه‌ڕه‌نسى به‌ڕێوه‌چوو و به‌شی شوێنه‌وارى هه‌ردوو زانكۆى سلێمانى و سه‌ڵاحه‌دینیش به‌شدار بوون.

وتیشی “زانینى زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م كه‌ره‌سته‌ شوێنه‌وارییه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان زۆر گرنگ و پێویست بووه‌، به‌وپێیه‌ى به‌شێكی شوێنه‌واره‌كانى هه‌رێم پێویستى به‌وه‌ هه‌یه‌ له‌رێگه‌ى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م كه‌ره‌سته‌یه‌ مێژووه‌كه‌ى بزاندرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، مێژووى ته‌لیشه‌به‌رد بۆ چاخى به‌ردین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، دۆزینه‌وه‌شی له‌هه‌ر شوێنه‌وارێكی هه‌رێم كارئاسان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بزاندرێت شه‌م شوێنه‌واره‌ بۆ چ سه‌رده‌مێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

شوێنه‌وارى هه‌رێم لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌سه‌ر كوپه‌...

شوێنه‌وارى هه‌رێم لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌سه‌ر كوپه‌ڵه‌ دۆزراوه‌كه‌ى شارباژێر ده‌كات

شوێنه‌وارى هه‌رێم: مرۆڤى ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر وه‌...

شوێنه‌وارى هه‌رێم: مرۆڤى ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر وه‌ك خێزان و به‌كۆمه‌ڵ ژیاون