
فۆتۆ - social media
بێکارانی هەرێم لە 50 ملیۆن دینارەکەی عێراق بێبەش دەکرێن
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
بێکارانی هەرێم لەو 50 ملیۆن دینارە پێشینەیە بێبەش دەکرێن، کە حکومەتی عێراق بەسەر بێکاراندا دابەشی دەکات بە مەبەستی دروستکردنی کاری بچووک.
ماڵپەڕی ئەلعەرەبی جەدید، بە پشتبەستن بە لێدوانی ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، بڕی 50 ملیۆن دینار دەدرێت بە بێکاران لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا.
دەشڵێت؛ ملیۆنێک و 700 هەزار بێکار لەعێراق ناوی خۆیان تۆمارکردووە و بڕیاریشە لە بوودجەی 2023دا یەک ترلیۆن دیناری بۆ تەرخانبکرێت.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی964ی راگەیاند: ئەو پێشینەیە بێکارانی هەرێم ناگرێتەوە و لێی سوودمەند نابن.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، سەرو 35 هەزار بێکار لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە.