خەبەرێک لە بەفر و باران نییە

پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و کەشەکە سەقامگیر دەبێت

964+

شۆڕش قادری

پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و ئەم دوو رۆژە کەشەکە گونجاو و سەقامگیر دەبێت و بەتەمای باران و بەفر مەبن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە 25.12.2024 ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت و تەنها لە ناوچەکانی سنوورى پارێزگاى دهۆک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :

هەولێر: 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی

دهۆک: 16 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی

سۆران: 11 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی

بەفر و بارانەکە بەڕێوەیە و ئەمڕۆ دەستپێدەکات

بەفر و بارانەکە بەڕێوەیە و ئەمڕۆ دەستپێدەکات

کەشوهەوا جێگیرە و باران نابارێت

کەشوهەوا جێگیرە و باران نابارێت

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە

کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێ جێگیرە