ِ گۆڕستانى ئامۆكان، چیرۆكى ژیان له‌سه‌ده‌ى 14هه‌مدا
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌گوندێكی ناحیه‌ى هه‌ریری سه‌ر به شه‌قڵاوه، گۆڕستانێكی سه‌ره‌نجڕاكێش و ده‌گمه‌ن هه‌یه، كێلی گۆڕه‌كانى به هێماى جیاجیا نه‌خشێنراون، به‌پێی قسه‌ى مێژوونووسان كه خه‌ڵكی ئه‌و گونده باسیدهكهن، ئه‌و گۆڕستانه بۆ سه‌ده‌ى 14 هه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گوندی ئامۆکان دەکەوێتە باکوری ناحیەی هەریر و 10 کم لێیه‌وه دوورە، ههڵكهوتهیهكی شاخاوی هه‌یه و کەوتۆتە نێوان دوو کێوی بەردین، لە پشتەوەی چیایەکی گەورە هەیە بە ناوی سەراوەرد.
محەمەد ئامۆکەیی، رۆژنامه‌نووس و دانیشتووى ئه‌و گونده، به تۆڕى964ـى وت “به‌پێی ئه‌وه‌ى كه چه‌ند جارێك ده‌سته‌كانى شوێنه‌وار سه‌ردانی ئه‌و گۆڕستانه‌یان كردووه، ده‌ڵێن ئه‌و گۆڕستانه بۆ سه‌ده‌ى 14 هه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
وتیشی “تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچی بۆ ئه‌و گۆڕستانه نه‌كردووه ته‌نانه‌ت وه‌كو شوێنێكی شوێنه‌واریش تۆمارى نه‌كردووه، به‌ڵكو خه‌ڵكه‌كه خۆی ئه‌ركى پاراستنى ئه‌و گۆڕستانه‌یان له ئه‌ستۆگرتووه و تهڵبهندیان كردووه”.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه تۆڕى964 له خه‌ڵكی ئه‌و گونده وه‌ریگرتووه، زۆربه‌ى كێلهكانى ئه‌و گۆڕستانه كۆنه، هێماكانى شمشێر و تفه‌نگ و ئاوێنه و ئافره‌ت و گۆچانیان له‌سه‌ریان هه‌ڵكه‌ندراون، ته‌نانه‌ت كێلى وا له‌و گۆڕستانه هه‌یه درێژییه‌كه‌ى سێ مه‌تره، هه‌شیانه بچووكتر.
به‌قسه‌ى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، كه‌سانى به‌ته‌مه‌نى ئه‌و گونده واباس ده‌كه‌ن كه له‌وه‌ته‌ى بابوباپیرانیان لێره ژیاوه، پشت به پشت بۆ یه‌كتریان گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌و گۆڕستانه هه‌ر هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به‌و هێمایانه‌ى له‌سه‌ر كێلهكانیش هه‌ڵكۆڵدراون، ده‌ڵێ “ئه‌وه هێمایه‌كن بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان كه له‌ناو ئه‌و گۆڕانه‌دان، بۆ نموونه ئه‌و كێلهى هێماى گۆچانى له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندراوه، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌وه گۆڕى شوانێكه”.
وتیشی “كێلێك هه‌یه له‌و گۆڕستانه سێ مه‌تر درێژه شوێنه‌وارناسه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه گۆڕى ده‌سه‌ڵاتدارێكی ئه‌و سنووره بووه. چونكه شوێنه‌كه‌شی له‌هه‌موو گۆڕه‌كانى تر به‌رزتره”.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى تۆڕى964، گوندى ئامۆكان دوو گۆڕستانى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، یه‌كێكیان لێبمرێت له‌و دوو گۆڕستانه ده‌ینێژن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و گۆڕستانه كۆنه ده‌مێكه كه‌سی لێ نه‌نێژراوه. ژماره‌ى دانیشتووانى ئه‌و گونده له 1800 كه‌س پێكهاتووه كه نزیكه‌ى 300 خێزان ده‌بن، ته‌واوى دانیشتوانه‌كه‌ى له عهشیرتى سورچین و لە تیرەی وسوکاسکین.