چوارمەشقی لێی دانیشن

گەشتوگوزاری هەڵەبجە کورسی بۆ گەشتیاران دانا

964+

ژوولی عەدنان

لە هەڵەبجە 16 کورسی دوو نەفەری بۆ گەشتیاران و رێبوارانی رێگای شارەکە دانرا، 20 دانەش بە رێگەوەیە لە بەغداوە بگات، بڵاوە بە ئەوانیش دەکەن.

کورسییەکان لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە کڕدراون، وەبەرهێنەرانیش ناچنە ئەوێ بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشتیاری.

هەورامان جەلال، وتەبیژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بۆ 964 وتی، ”16 کورسیمان لە خارگێلانەوە تا نزیک بیارە لە نزیک شەقامەکە داناوە، 20 دانەی دیکەش لە رێگەن لە بەغداوە دێن، تێچووی پڕۆژەکە بە گشتی 8 ملیۆن و پێنجسەد و حەوت هەزار دینارە”.

باسی لەوەش کرد، نزیکەی 15 پڕۆژەی گەشتیارییان هەیە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستاون و وەبەرهێنەرەکانیش ناچنە هەڵەبجە و هەورامان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکان.

وتیشی، ”کورسییەکان دوو نەفەری و سێ نەفەرین، بە درێژایی رێگەکە بۆ گەشتیاران و رێبواران دانراون، لە دار دروست کراون و لە بەغداوە هاوردەمان کردوون”.

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری پێشنیار ...

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری پێشنیار دەکات

گەشتوگوزاری هەڵەبجە سێتی تەوالێت لە شوێنە گەشتیارییەک...

گەشتوگوزاری هەڵەبجە سێتی تەوالێت لە شوێنە گەشتیارییەکان دروستدەکات