بۆ رووبەڕوبوونەوەی داع*ش
سولیڤان: واشنتن پشتیوانی لە هەسەدە دەکات
964+
ژوولی عەدنان
بە مەبەستی پاراستنی سوریا لە داعش، سۆلیڤان پشتیوانی ئەمریکای بۆ سوپای سوریای دیموکرات (هەسەدە) دووپاتکردەوە.
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی جەزیرە، جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وتی، ”واشنتن پشتگیری لە هێزە کوردییەکانی هەسەدە دەکات لە سوریا، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی وڵاتەکەیە لە دەستی تی*رۆری*ستان.
بە وتەی سولیڤان، کوردەکان شەڕی داع*ش دەکەن، ئەگەر خەریکی شەڕی تورکیابن ئەوا داع*ش بە فرسەتی دەزانێت و تەشەنە دەکەن بە سوریادا، لەبەرئەوە بە هەموو شێوەیەک پشتگیری هەسەدە دەکەن”.
باسی لەوەش کرد، کورد پاسەوانی ئەو زیندانانە دەکەن، کە هەزاران چەکداری داع*ش*یان تێدایە، ئەگەریش دەربچن، ئەوا سوریا و ناوچەکە لە بەردەم هەڕەشەیەکی زۆر رژدا دەبن.