سۆران عومەر: عێراق نزیکەی 10 ملیار دیناری داوە بە هەرێم بۆ ئەو لیژنانەی هەڵمەتی کوتانی سورێژەیان ئەنجامداوە
بەڵام تا ئێستا پارەکە دابەش نەکراوە
“عێراق نزیکەی 10 ملیار دیناری داوە بە هەرێم بۆ ئەو لیژنانەی هەڵمەتی کوتانی سورێژەیان ئەنجامداوە”
964+
شۆڕش قادری
زیاتر لە دوو مانگە وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی 10 ملیار دیناری داوە بە حکومەتی هەرێم بۆ ئەو لیژنانەی هەڵمەتی کوتانی سورێژەیان ئەنجام داوە، بەڵام تا ئێستا پارەکە دابەش نەکراوە.
سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، “لە 8.10.2024 وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی ژمارە (190677) بڕی نۆ ملیار و 90 ملیۆن و 765 هەزار دیناری رەوانەی هەرێم کردووە بۆ ئەو لیژنانەی تەندروستی پارێزگاکانی هەرێم، کە هەڵمەتی کوتانی سورێژەیان ئەنجام داوە، بەڵام تائێستا هەرێم پارەکەی دابەش نەکردووە بەسەر ئەو کارمەند و پەرستارانەدا”.
سۆران عومەر وێنەیەکی ئەو نووسراوەی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوکردووەتەوە و ئێمەیش لە خوارەوە دامانناوە.