تاقیکردنەوەى مۆڵەتى شۆفێرى...
تا دواى سەرى ساڵ
هاتوچۆى کۆیە تاقیکردنەوەى مۆڵەى شۆفێرى راگرت
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى کۆیە ئاگادارى هاوڵاتیان دەکات، بەهۆى کۆتایى ساڵ و کۆتاییهاتنى یەکەى ژمێریارى، تاقیکردنەوەى مۆڵەتى شۆفێرى راگرتووە.
وەک لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، بەهۆی نزیک بوونەوە لە کۆتای ساڵ و کۆتایی هاتنی یەکەی ژمێریاری و رێکخستنەوەی کاروبارەکان بەمەبەستی باشتر رایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، هاتوچۆى کۆیە تاقیکردنەوەى مۆڵەتى شۆفێرى راگرتووە.
داوا لە فێرخوازان و هاوڵاتیانیش دەکات، تا دواى سەرى ساڵ، سەردانیان نەکەن و لە ساڵى نوێوە یەکەى ژمێریارى دەستبەکار دەکاتەوەوە و مامەڵەکان رایى دەکرێن.