گرافیک؛ 964+
دووهمیشیان 20 رۆژە بێ سەروشوێنە
دوو هاوڵاتییه ونبووهكهى خورماتوو یهكێكیان دۆزرایهوه
964+
سیروان خورشید – دوزحوماتوو
دوو هاوڵاتی خورماتوو دوای بێ سەروشوێنبوونیان، یەکێکیان دۆزرایەوە ئەوەی دیکەش نزیکەی 20 رۆژە لە ماڵ دەرچوە و نهگهڕاوهتهوه.
ماوەی دوو رۆژە هاوڵاتیەکی دانیشتوی خورماتوو لەماڵ دەرچووبوو بێ سەروشوێن بوو کەمێک پێش ئێستا لەلایەن کەسوکاریەوە لەناو یەکێک لەمزگەوتەکانی قەزاکە دۆزرایەوە.
جەماڵ مستەفا، برای ئەو گەنجەی کە بێسەروشوێن بوو، بە964ـی وت، ماوەی دوو رۆژ بوو برایەکەی لە ماڵ چوبوە دەرەوە و نەگەڕابوەوە ماڵ و دوای گەڕان و بەدواداچونێکی زۆر براکەیان لەنێو یەکێک لەمزگەوتەکان دۆزیوەتەوە و براکەی باری دەروونی تەواو نەبووە.
حاڵهتى دووهمى بێسهروشوێن بوون پیاوێكی دیکە کە نزیکەی 20 رۆژە لە ماڵ چوەتە دەرەوە تاکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە .
لوقمان رەمەزان، کوڕی ئەو پیاوەی کە بێسەروشوێنە بە964ـی وت، لەسەرەتای مانگەوە باوکی لە ماڵ چوەتە دەرەوە و بێسەروشوێنە و دهشڵێت، شوێن نەماوە بە دوایدا نەگەڕێن بەڵام بێ سود بووە و موبایلەکەشی داخراوە.
وتیشی “دوایین دەرکەوتنی باوکم لە کامێراکانی چاودێریەوە لە سنوری قەزای داقوق بووە، دهردهكهوێت بە پێ بە ئاڕاستەی شاری کەرکوک رۆشتووە و پاشان لەچاوی کامێراکانیشەوە ونبووە و تاکو ئێستا ھیچ سۆراغێکی نیە”.
ئەمڕۆ بەهاوکاری ئاسایشی نیشتمانی قەزاکە، نوسراو کراوە بۆ ئەوەی لە کۆمپانیای ئاسیاسێل دوایین شوێنی کارکردنی موبایلەکەی باوکیان بۆ دیاری بکات و بەڵکو لەو رێگەیەوە بگەن بەسەرەداوێک.
964 پەیوەندی به عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتی خورماتووە کرد، وتی، بەردەوامن لەبەدواداچونەکان و تاوهكو ئێستا جگە لە تۆماری کامێراكانی چاودێرییهوه، هیچ سەرەداوێکیان دەست نەکەوتوە، دهشڵێت “چاوەڕێ دەکەین تاوهکو لە رێگەی کۆمپانیای ئاسیاسێلەوە شوێنی ئامێری مۆبایلەکە دیاری بکرێت چونکە پیاوەکە سنورێکی فراوانی بڕیوە و کەس نازانێت بۆ کوێ رۆشتووە”.
لەماوەی ئەم مانگەدا ئەمە پێنجەمیین حاڵەتی وونبون و بێسەروشوێنبوونی ھاوڵاتیانە لە قەزای خورماتوو و سەرجەمیان بەھاوکاری ھێزە ئەمنییەکان دۆزراوەنەتەوە بەڵام ئەم ھاوڵاتیە بەتەمەنە کە ناوی رەمەزان حەسەنە و تەمەنی 75 ساڵە تاکو ئێستا بێ سۆراغ ماوەتەوە و بێسەروشوێنە
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن.