بەرگری شارستانی هەولێر هۆشداری دەدات

سەری ساڵە و هۆڵەکان پڕدەبن لە ئاهەنگگێڕان

964+

ژوولی عەدنان

ئاهەنگەکانی کریسمس و جەژنی سەری ساڵ وا دەستپێدەکات و بەرگری شارستانی هەولێریش رێنمایی خۆپارێزی و سیستەمی سەلامەتی بڵاودەکاتەوە.

بەهۆی روودانی چەند روداوێکی ئاگرکەوتنەوەی نەخوازراو یەکێکیان کارەساتە گەورەکەی حەمدانیە بوو ساڵی پار ئاهەنگ و جەژنی سەری ساڵ چالاکی بۆ نەکرا لە شاری هەولێر، ئەمساڵیس لە چەند رۆژی پێشوو خوا رەحمیکرد ئاگر لە ئارایشتگایەکی هەولێر بەرنەبوو.

بەرگری شارستانی هەولێریش دەیەوێت پێش تا بەڕە بەخۆیدا بدات و رێنمایی خۆپارێزی و سیستەمی سەلامەتی و چۆنێتی رزگاربوون بڵاودەکاتەوە.

راگەیاندراوەکە دەڵێت ”پێویستە هۆڵی ئاهەنگەکان سیستەمی دۆزینەوەی ئاگر و زەنگی ئاگادارکردنەوەی تێدابێت، دەبێت چاودێری ناوەندی بکرێت و سیستەمی ئاگرکوژێنەوەی کارابێت”.

باسیان لەوەشکردووە کە سیستەمی ئاگرکوژێنەوە دووجۆرە یەکێکیان رشێنەرە و ئەوی دیکەیان ستراتیژی.

هەر لە راگەیاندراوەکەی بەرگری شارستانی هەولێر هاتووە کە ”پێویستە رێگای دەرچوونەکان روونبێت و روناکی فریاگوزاری تێدابێت”.

یەکێکی تر لەو بابەتانەی بەرگری شارستانی هۆشداری لەبارەوە داوە ”پشکنینی بەردەوام و چاککردنەوەی هەموو ئامێرەکانی سەلامەتی ئاگرە”.

ئاهەنگى دەرچوانى خولى هەشتەمى پەیمانگاى تەکنیکى کوردس...

ئاهەنگى دەرچوانى خولى هەشتەمى پەیمانگاى تەکنیکى کوردستان بەڕێوەچوو

ئەمساڵ قەرەقوش ئاهەنگی كرسمس ناکات

ئەمساڵ قەرەقوش ئاهەنگی كرسمس ناکات