گرافیک؛ 964+
نزیكه‌ى دوو هه‌فته‌بوو بایكۆتیان كردبوو
سبەینێ سەردانی هاتوچۆی سلێمانی بکەن ماڵه‌كانتان رایی ده‌كرێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە سبەینێ دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن.
عەمید ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە 964 وت، سبەینێ یه‌كشه‌ممه 22.12.2024 دەوامی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن.
وتیشی “سبه‌ى كاره‌مه‌نده‌كانمان ده‌گەڕێنەوە بۆ سه‌ر دەوامی خۆیان، تاوه‌كو هاوڵاتیان چیدیکە کاروبارەکانیان نەوەستێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، ھاوڵاتیان ھەر جۆرە کار و مامەڵەیەکیان ھەبێت لە ھەر جێگایەکی بەرێوەبەرایەتیەکەیان کارەکانی بۆ رایی دەکرێت.
رۆژی 8.12.2024 بەرامبەر پێنەدانی موچەکانیان، کارمەندانی هاتوچۆ بۆ ماوەی سێ هەفتە بایکۆتی دەوامیان کرد.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن