ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه هی فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌یه
له سۆران هه‌ڵمه‌تى دابینكردنى خۆراك و دانه‌وێله بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی ده‌ستیپێكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێك كراوه بۆ دابینكردنى خۆراك و دانه‌وێڵه بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده كێویه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى سۆران، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له چیایه‌كی باڵه‌كایه‌تى ئه‌نجامدرا.
ده‌ستپێشخه‌رى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانه‌وه كراوه و هه‌ریه‌ك له رێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی وار بۆ پاراستنی ژینگه و په‌رێزان بۆ ژینگه‌پارێزی و واره‌میر بۆ ژینگه‌پارێزی به‌شدار بوون.
هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌م فه‌رمانگه‌یه به 964ـى راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بارینى به‌فر ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كان به ئاسته‌م خۆراكیان ده‌ستده‌كه‌وێت بۆیه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان ده‌ستپێكردووه.
وتیشی “ئه‌مڕۆ چووینه چیای كۆخه له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی خۆراك و دانه‌وێڵه‌مان بۆ دابینكردن و له هه‌فته‌ى داهاتووش له چیاكانى برادۆست و بارزان بۆیان دابین ده‌كه‌ین”.
له كاتى به‌فر بارین ئاژه‌ڵ و باڵنده كێویه‌كان به سروشتى خۆیان له ئاوه‌دانییه‌كان نزیك ده‌بنه‌وه، چونكه دابارینى به‌فر زۆربه‌ى شوێنه‌كانیان لێده‌گرێت، هه‌ژار ده‌ڵێت “له‌وكاتانه‌دا راوكردنى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان ئاسان ده‌بێت، بۆیه ئه‌و كاره‌مان كرد هه‌م بۆ ئه‌وه‌ى خۆراك و دانه‌وێڵه‌یان بۆ دابین بكه‌ین هه‌میش له چاوی راوییه‌كان دووریان خه‌ینه‌وه”.
“ساڵانى پێشتریش ئه‌م كاره له‌لایه‌ن ژینگه‌پارێزان و فه‌رمانگه‌ى ژینگه ئه‌نجام دراوه، به‌تایبه‌تیش له‌و ساڵانه‌ى به‌فرێكی زۆر ده‌بارێت، ئه‌مه وه‌ك نه‌رینێكی لێهاتووه، بۆیه له‌داهاتووش به‌رده‌وامى پێده‌ده‌ین”. ئەمەش قسەی هەژار ماهیرە بۆ 964.