حاجیاوا

ئەمجارە کە چویتە چیاى ماکۆک وریاى مین بە

964+

وریا فەتاح

چەند شاخەوانێکى حاجیاوا لە چیاى ماکۆک مینێک دەدۆزنەوە و داوا دەکەن لەمەودوا هەر کەس بۆ شاخەوانى یان بۆ هەر کارێک چووە چیاى ماکۆک وریا بێت.

گروپى شاخەوانى حاجیاوا کە لە هەشت کەس پێکهاتوون، وەکخۆیان دەڵین ماوەى 15 ساڵە هەفتەى دوو رۆژ لە چیاى ماکۆک شاخەوانى دەکەن، بەڵام بە وتەى رەوەند حەسەن کە ئەندامێکى گروپەکەیە و بۆ 964 قسەى کردووە، دوێنێ لە کاتى شاخەوانى گروپەکەیان لە چیاى ماکۆک مینێکیان بینیوە.

بە وتەى رەوەند حەسەن، ئەوە یەکەمجارە لەماوەى 15 ساڵدا لوغم لە چیاى ماکۆک دەبینن، بەڵام ساڵى پاریش زیاتر لە 10 لوغم دۆزرابوونەوە لە ماکۆک و تیمێک هەڵیگرتبوونەوە.

وەک باسى دەکات، پێشتر ماکۆک لوغمى زۆرى لێبووە، بەڵام چەند ساڵێک بوو نەبینراون، ئەوەشى دەرکەوتووە پێدەچێت بەهۆى بارانەوە بێت.

داواش دەکات، هەر کەسێک بۆ شاخەوانى یان بۆ کارێکى تایبەت دەچێتە چیاى ماکۆک، پێویستە بە وریاییەوە رێ بکات و ئاگادارى مین بێت.

“زۆر جار خەڵک دەست بۆ بەرد و پوش و پەڵاش دەبات، نازانێت چى تێدایە و دەبینى مین هەیە، ئێمەش ئاوا دۆزیمانەوە بۆیە دەبێت هەمووان ئاگاداربن”، رەوەند حەسەن واى وت

یه‌كه‌مین هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ له‌ ئیداره‌ى سه‌ر...

یه‌كه‌مین هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ له‌ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ كرایه‌وه‌